سوپای پاسدارانی ئێران: هێرشمان کردە سەر حەیفا و کۆگەى سووتەمەنیى بن گۆریۆن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەبەرد حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانى ئێران رایگەیاند، بەرەبەیانیى ئەمڕۆ شەممە 28-03-2026 بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر سەنتەرى ستراتیژیى جەنگى ئەلیکترۆنى لە بەندەرى حەیفا و کۆگەکانى سووتەمەنى لە بنکەى ئاسمانیى بن گۆریۆن لە ئیسرائیل.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، "ناوەندى ستراتیژیى جەنگى ئەلیکترۆنى و رادارى ئەلتا سەر بە پیشەسازییەکانى هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لە بەندەرى حەیفا، بە درۆن هێرشی کراوەتە سەر.''
 
راگەیێندراوەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، کۆمپانیاى ئەلتا یەکێکە لە گرنگترین ناوەندەکانى ئیسرائیل بۆ بەرهەمهێنانى رادارى پێشکەوتوو و ئامێرى چاودێریى مانگە دەستکردەکان، پێکانیشى کاریگەریى ڕاستەوخۆى دەبێت لەسەر کەمکردنەوەى تواناى ئیسرائیل بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەک و درۆنەکانى ئێران.
 
هەر لە هەمان راگەیێندراودا باس لەوە کراوە، کۆگەکانى سووتەمەنى لە فڕۆکەخانەى بن گۆریۆن لە باشوورى رۆژهەڵاتى تەلئەڤیڤ جارێکی دیکە کراونەتە ئامانج، ئەم ناوەندە شوێنى سەرەکیى دابینکردنى سووتەمەنییە بۆ فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل و بەهۆى هێرشەکەوە "کێشەى جیدى" بۆ سووتەمەنیى فڕۆکەکان دروست بووە.
 
لە کۆتایى راگەیێندراوەکەدا، سوپاى پاسداران جەختى کردووەتەوە، ئەوان "تۆڵەى خوێنى رێبەرانى شەهید و فەرماندەکان و خەڵکى شەریف" دەکەنەوە و لەژێر فەرمانى رێبەرى کۆمارى ئیسلامیدا لە ئامادەباشیى تەواودان.
 
هێشتا ئیسرائیل هیچ شتێکی لەسەر ئەو هێرشانە بڵاونەکردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بنکەی شازادە سوڵتان لە سعودیە کە لەلایەن ئەمریکاوە بەکاردەهێندرێت

جەنگی ئێران زیانی بە چەندین فڕۆکە و سیستمی پێشکەوتووی ئەمریکا گەیاندووە

لەوەتەی ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیان بە لێدانی هەزاران ئامانج لەنێو خاکی ئێران کردووە، بایی ملیاران دۆلار کەرەستە و چەکی پێشکەوتووی سەربازیی ئەمریکا لەنێوچوون یان زیانی گەورەیان بەرکەوتووە. زۆربەی ئەم زیانانەش بەهۆی مووشەکە بالیستییەکان و درۆنە بۆمبڕێژکراوەکانی ئێرانەوە بووە