رووداو دیجیتاڵ
رۆژنامەیەکی ئەمریکی دەڵێت، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) سەرقاڵی داڕشتنی پلانە بۆ ئۆپەراسیۆنی زەوینی لەنێو ئێران بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک، کە لەوانەیە هێرشکردنەسەر دوورگەی خارگ و کەناراوەکانی گەرووی هورمز لەخۆبگرێت.
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی بۆ ناردنی هێزی زەوینی بۆ نێو ئێران پەسند نەکردووە، بەڵام پێنتاگۆن ئامادەکاری دەکات بۆ ئۆپەراسیۆنێکی زەوینی، کە رەنگە چەند هەفتەیەک بخایێنێت.
بەگوتەی بەرپرسانی ئەمریکی کە رۆژنامەکە پشتی پێ بەستوون، هەر ئۆپەراسیۆنێکی زەوینی بکرێت، ناگاتە ئاستی داگیرکردنی تەواوەتیی وڵاتەکە، بەڵکو تەنیا هێرشی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا و هێزی پیادەی ئاسایی دەبێت بۆ سەر ئامانجی دیاریکراو.
ئەم راپۆرتە لە کاتێکدایە، کە مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی هەینی جەختی کردەوە، وڵاتەکەی دەتوانێت "سەرجەم ئامانجەکانی بێ ناردنی هێزی زەوینی بپێکێت."
بەڵام واشنتن پۆست دەڵێت پلاندانان بۆ هێرشی زەوینی لە قۆناخێکی پێشکەوتوودایە و بەرپرسێک گوتوویەتی: "ئەمە پلاندانانی خولەکی کۆتایی نییە [بەڵکو لەمێژە کاری لەسەر دەکرێت]."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ