تەندروستیی لوبنان: ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ 1238 کەس بەرزبووەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئازارەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 1200 کەس کوژراون و هەزاران کەسی دیکەش بریندار بوون.

رۆژی یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە راپۆرتی رۆژانەی خۆیدا رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل کە لە 2ـی ئازارەوە دەستیپێکردووە، گەیشتە 1238 کوژراو و 3543 بریندار.
 
بەپێی راپۆرتەکە، تەنیا لە 24 کاژێری رابردوودا 49 کەس کوژراون و 116 کەسی دیکەش بریندار بوون. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لەنێو کۆی گشتیی کوژراوەکاندا 124 منداڵ و 87 ژن هەن. ئەمە لە کاتێکدایە تاوەکو رۆژی شەممە، ئاماری کوژراوان 1189 کەس بوو.
 
فراوانبوونی هێرشەکان
 
ئیسرائیل لە 2ـی ئازاری ئەم ساڵەوە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان فراوانتر کرد، ئەوەش دوای ئەوەی لە 28ـی شوباتدا بە هاوپەیمانێتیی ئەمریکا هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد.
 
هێرشە نوێیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بە بۆردوومانی چڕی ئاسمانیی بۆ سەر "زاحیە"ی باشووری بەیرووت و ناوچەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی لوبنان دەستیپێکرد. هەروەها لە 3ـی ئازارەوە سوپای ئیسرائیل دەستی بە هێرشێکی زەوینیی سنووردار بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای عومان

عومان داوای کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسی دەکات

وەزارەتی دەرەوەی عومان داوای راگرتنی دەستبەجێی شەڕ و گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ و دیپلۆماسی دەکات، دەشڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی "هێرشە ترسنۆکانەکانی" سەر ئەو وڵاتەی نەگرتووەتە ئەستۆ