رووداو دیجیتاڵ
میدیای ئێران شوێنی کوژرانی عەلی خامنەیی ئاشکرا کرد و دەڵێت، لە کاتی هێرشەکەدا خەریکی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بووە لە نووسینگەکەی.
بەیانیی رۆژی یەکشەممە، 01-03-2026 میدیاکانی ئێران شوێنی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئاشکرا کرد و رایگەیاند: "ئەم هێرشە نامەردانەیە لە کاژێرەکانی سەرەتایی بەیانیی رۆژی شەممە روویدا."
بە گوتەی میدیای ئێران، ئیسرائیل پێشتر چەندینجار بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران "بەهۆی ترس لە تیرۆرکردن لە شوێنێکی ئارام و حەشارگەدا دەژی."
لە پەیامەکەیاندا ئاماژەیان بە جەنگی دەروونی ئیسرائیل و ئەمریکا دەکەن و دەڵێن: "شەهیدبوونی ئەوەی سەلماند کە [خامنەیی] هەمیشە لەنێو خەڵک و لە سەنگەری بەرپرسیارێتی دا، بێباکانە و ئازایانە وەستاوەتەوە."
کوژرانی عەلی خامنەیی
شەوی شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە رێگەی سۆشیال میدیاکەی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێرانی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان راگەیاند.
دوای چەند کاژێرێک حکومەتی ئێران لە بەرەبەیانیی رۆژی یەکشەممە کوژرانی رێبەرەکەیانی پشتڕاستکردەوە و 40 رۆژ پرسە و 7 رۆژ پشووی لە سەرتاسەری وڵاتەکەی راگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ