ئەو پیاوە چینییەی ڤیدیۆی کچانی ئێرانیی بڵاوکردبووەوە، دەستگیراکرا

01-06-2021
فریا یونسی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەو پیاوە چینییەی لە چانێڵی یوتیووبەکەی زیاتر لە 50 ڤیدیۆی کچان و ژنانی ئێرانی بڵاوکردبووەوە و داوای لە هاوڕێکانیشی کردبوو بۆ بینینی "کچی جوان" سەردانی ئێران بکەن، دەستگیرکرا.
 
روحوڵڵا دێهقانی، داواکاری گشتیی شاری کاشان لە پارێزگای ئیسفەهانی ئێران رایگەیاند؛ ئەو پیاوە چینییەی بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کچان و ژنانی ئێرانی، ببووە هۆی ناڕەزایەتیی بەشێک لە هاووڵاتییان، شەوی رابردوو لە شاری کاشان دەستگیرکرا و دوای ئەوەی لە تاوانەکانی ئاگادارکراوەتەوە، لەژێر چاودێریی پۆلیسی کاشاندا، رادەستی دادگەی تاران کراوە.
 
بەگوتەی دێهقانی؛ بەهۆی هەستیاربوونی ئەو بابەتە و لێکەوتە کۆمەڵایەتییەکانی لەنێو کچان و ژنانی کاشاندا، کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و هاوکات چەندین سکاڵاشی لەسەر تۆمارکراوە، بۆیە لە کاتی چوونەدەر لە کاشان، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەو شارەوە دەستگیرکراوە.
 
هەفتەی رابردوو پیاوێکی چینی کە دانیشتووی ئێرانە، لە چانێلی تایبەتی خۆی لە یوتیوب، زیاتر لە 50 ڤیدیۆی کچان و ژنانی ئێرانیی بڵاوکردبووەوە کە هەندێک لەو ڤیدیۆیانە هی کچانی تەمەن خوار 18 ساڵ بوون.
 
پیاوە چینییەکە لە ڤیدیۆکاندا باسی پەیوەندییە سێکسییەکانی لەگەڵ کچان و ژنانی ئێران کردبوو و ببووە هۆی ناڕەزایەتیی ژمارەیەکی زۆری کاربەدەستان و هاووڵاتیانی ئێرانی.
 
بەشێک لەو کچانەی ڤیدیۆکانیان بڵاوببووەوە، لە کۆمێنت داوایان لە پیاوە چینییەکە کردبوو کە ڤیدیۆکانیان بسڕێتەوە، چونکە بەبێ خواستی خۆیان ڤیدیۆیان تۆمارکراوە. پیاوە چینییەکەش دوای ئەوەی رەخنەیەکی زۆری لێگیرابوو، ڤیدیۆکانی سڕیبووەوە و داوای لێبووردنی کردبوو.
 
هەروەها لەبارەی پەیوەندیی لەگەڵ کچانی خوار 18 ساڵ، بە پۆلیسی ئێرانی گوتبوو، بەشێک لە خێزانی ئەو کچانە ئاگاداری پەیوەندییان بوون و رێگەیان پێداون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەدجەعفەر قائیمپەنا، جێگری سەرۆککۆماری ئێران.

جێگرەکەی: دەستلەکارکێشانەوەی پزیشکیان چارەسەر نییە

جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری جێبەجێکردن، وەڵامی ئەو لایەنانە دەداتەوە کە داوای دەستلەکارکێشانەوەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەکەن و رایدەگەیێنێت، جێهێشتنی بەرپرسیارێتی چارەسەر نییە و دەپرسێت: "لە دۆخێکی ئاوادا ئێران چی بەسەر دێت؟".