پیاوێکی چینی باسی 'جوانیی کچانی' ئێران دەکات و بە هاوڕێکانی دەڵێت سەردانی وڵاتەکە بکەن

28-05-2021
ژیار حەکیم
ژیار حەکیم @zhyar_hakim
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پیاوێکی چینی لە چانێڵی یوتیوبەکەی زیاتر لە 50 ڤیدیۆی کچ و ژنانی ئێرانی بڵاوکردووەتەوە کە بەشێکیان تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە، هەروەها داوا لە هاوڕێکانیشی دەکات کە بە بۆ بینینی "کچی جوان" سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.
 
بڵاوبوونەوەی ئەو ڤیدیۆیانە ناڕەزایەتیی بەشێک لە خەڵکی ئێرانی بەدوای خۆیدا هێنا و داوا دەکەن کە پیاوە چینییەکە سزا بدرێت. ئەحمەد خوسرەوی، سەرۆکی ناوەندی زانیاری و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی پۆلیسی ناجا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە ، پۆلیسی وڵاتەکە دۆسییەیان بۆ ئەو پیاوە چینییە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکەن.
 
پیاوە چینییەکە لە ڤیدیۆکاندا باسی پەیوەندییە سێکسی و شێوازی ژیانی لە ئێران لەگەڵ کچان و ژنانی ئەو وڵاتە دەکات. هەروەها باسی ئەوەش دەکات کە لە روانگەی کچانی ئێرانەوە، "ئەو کەسێکی رەزیلە".
 
بەشێک لەو کچانەی ڤیدیۆکانیان بڵاوبووەتەوە، لە کۆمێنت داوایان لە پیاوە چینییەکە کردووە کە ڤیدیۆکانیان بسڕێتەوە، چونکە بەبێ خواستی خۆیان ڤیدیۆیان تۆمارکراوە. کاردانەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش تووند بوون، بەشێک لە بەکارهێنەران داوای سزادانی پیاوەکە دەکەن.
 
دوای ئەوەی کە رەخنەیەکی زۆری لێدەگیرێت، پیاوە چنییەکە ڤیدیۆکان دەسڕێتەوە و داوای لێبووردن دەکات، هەروەها لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ کچانی کەمتر لە 18 ساڵ بە پۆلیسی ئێرانی گوتووە، بەشێک لە خێزانی ئەو کچانە ئاگاداری پەیوەندییان بوون و رێگەیان پێداون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست)

تاران هۆشداری دەدات: بڕیارەکەی ئیسرائیل بۆ کوشتنی دیلەکان ناوچەکە بەرەو نائارامیی زیاتر دەبات

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی سەرکۆنەی بڕیارێکی پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست) دەکات بۆ سەپاندنی سزای کوشتن بەسەر دیلە فەلەستینییەکاندا و رایدەگەیێنێت، ئەم هەنگاوە "پێشێلکردنی ئاشکرای بنەماکانی مافی مرۆڤ و پەیماننامەکانی جنێڤە".