رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمی ئێران گیانلەدەستدانی هاوژینی عەلی خامنەیی، رێبەری کوژراوی ئێرانی بڵاوکردەوە.
میدیای فەرمیی ئێران رۆژی دووشەممە، 2-3-2026 بڵاویکردەوە، مەنسوورە خوجەستە باقرزادە، هاوژینی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کوژراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەستداوە.
وەک میدیای ئێران دەڵێ، مەنسوور خوجەستە رۆژی شەممە لە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بریندار بووە و ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستداوە.
مەنسوورە خوجەستە باقرزادە لەدایکبووی ساڵی 1947ی شاری مەشهەدی پارێزگای خوراسانی رەزەوی و لە بنەماڵەیەکی ئایینی گەورە بوو.
مەنسوورە لە ساڵی 1965 لەگەڵ عەلی خامنەیی ژیانی هاوژینی پێکهێنا و خاوەن 6 منداڵ بوون؛ 4 کوڕ و 2 کچ.
عەلی خامنەیی، رۆژی شەممە 28-2-2026 لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە شاری تاران گیانی لەدەستدا.
هەر لە بۆردوومانەکەدا کچێک، زاوایەک، نەوەیەک و بووکێکی خامنەییش کوژران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ