ئێران: بە 15 مووشەک هێرشمان کردە سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە کوێت

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئێران دەڵێ، رۆژی دووشەممە بنکەی ئاسمانیی "عەلی سالم"ی ئەمریکی لە کوێت و چەند کەشتییەکی لە باکووری زەریای هیندی کردووەتە ئامانج، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ کوژرانی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل.
 
لە راگەیێندراوی سوپای ئێراندا هاتووە: "یەکەکانی مووشەکیی هێزەکانی زەمینی و دەریایی لە چەندین شوێنی جیاوازەوە، بنکەی ئاسمانیی عەلی سالمی ئەمریکی لە کوێت و کەشتییەکانی دووژمنیان لە باکووری زەریای هیندی لە چەند کاژێری رابردوودا کردە ئامانج."
 
هەر لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لەم هێرشانەدا "15 مووشەکی کرووز" بەکارهێندراون.
 
ئەم هێرشانەی ئێران دوای ئەوە دێن کە گرژییەکانی ناوچەکە گەیشتنە ئاستێکی بێ پێشینە، بەتایبەتی دوای کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی فریاگوزاری لە ناوچەیەکی بۆردوومانکراوی ئێران

مانگی سووری ئێران: لە دەستپێکی شەڕەوە 555 کەس لە ئێران کوژراون

رێکخراوی مانگی سووری ئێران نوێترین ئاماری قوربانییەکانی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 555 کەس کوژراون