سوپای پاسداران: نووسینگەی نەتەنیاهوو و شوێنی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیلمان پێکاوە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە دەیەمین شەپۆلی هێرشە مووشەکییەکانیاندا بۆ سەر ئیسرائیل، نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیران و شوێنی نیشتەجێبوونی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلیان بە ئامانج گرتووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نوێی سوپای پاسداران، لەم هێرشە "ئامانجدار و کتوپڕەدا" مووشەکەکانی جۆری 'خەیبەر' بەکارهێندراون.
 
سوپای پاسداران دەڵێت، توانیویانە "لێدانێکی تووند" لە نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و شوێنی جێگیربوونی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل بدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شەوی رابردووی تاران

مانگی سووری ئێران: لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا 555 کەس کوژراون

مانگی سووری ئێران دەڵێ، لە دوو روژی رابردوودا لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەی، 555 کەس کوژراون