رووداو دیجیتاڵ
کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنیا رێگە بە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەدات لە دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ عێراقەوە بگەڕێنەوە.
سەرچاوەیەکی باڵای عێراق کە لەبەر هەستیاری پرسەکە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، بە رووداوی گوت، "کۆماری ئیسلامیی ئێران لە 1ی ئادارەوە دەستی بە رێکاری نوێ کردووە لەبارەی هاتووچۆی گەشتیاران و زیارەتکاران لەگەڵ عێراق."
ئەو رێکارە پەیوەندیدارە بە جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل کە لە 28ی شوباتەوە دەستیپێکردووە.
سەرچاوەکەی رووداو رایگەیاند، ئێران لە دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ عێراق تەنیا رێگە بە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەدات لەو دەروازانەوە بگەڕێنەوە و ئەو عێراقییانەی لە ئێرانیشن بگەڕێنەوە عێراق.
نۆ دەروازەی سنووریی فەرمی لەنێوان ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندان بە درێژایی 1450 کیلۆمەتر، کە لە رێگەیانەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیەی رووداو گوتی، "ئێران رێگە دەدات کاڵا لە سنوورەکانییەوە هەناردەی عێراق بکرێ."
هاوکات لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە رایگەیاند، کارکردن لە مەرزی شەلامچە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە سیستمی پاسپۆرتی لایەنی ئێرانی راگیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ