رووداو دیجیتاڵ
سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی ئێران "هەر جۆرە جووڵەیەک کە ببێتەهۆی تێکدانی ئاسایش، وەک هاوکاریی راستەوخۆ لەگەڵ دووژمن هەژمار دەکرێت."
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئاداری 2026، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم کە نزیکە لە سوپای پاسداران، راگەیێندراوێکی هەواڵگریی سوپای پاسدارانی بڵاوکردەوە، کە تێیدا لەبارەی هەر جووڵە و کردەیەک بۆ دروستکردنی پشێویی نێوخۆیی لە کاتی شەڕدا هۆشداری دەدات.
هەواڵگریی سوپای پاسداران رایگەیاند، "دووژمن پلانی هەیە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی و دروستکردنی ئاژاوە لە شەقامەکان، وەک هەنگاوی دوای بۆردوومانکردنی هەندێک شوێنی سەربازی و بنکەکانی پۆلیس."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هەر جۆرە جووڵەیەک کە ببێتەهۆی تێکدانی ئاسایش، وەک هاوکاریی راستەوخۆ لەگەڵ دووژمن هەژمار دەکرێ و دامودەزگە ئەمنییەکان بە تووندی رووبەڕووی دەبنەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ