رووداو دیجیتاڵ
هەناردە و هاوردەی نانەوتیی ئێران بە رێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و سەرۆکی گومرگی ئێران دەڵێت، زۆرترین هەناردەیان بۆ چین و عێراق بووە.
فرود عەسگەری، سەرۆکی گومرگی ئێران رایگەیاند، لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵی هەتاویدا 61 ملیۆن و 333 هەزار تۆن کەلوپەلی نانەوتییان هەناردە کردووە بە بەهای 20 ملیار و 917 ملیۆن دۆلار. هەروەها 15 ملیۆن و 2026 تۆن بە بەهای 23 ملیار و 22 ملیۆن دۆلاری کۆی هاوردە بووە لەو ماوەیەدا.
بە گوتەی عەسگەری، هەناردەی ئەو وڵاتە بەپێی بەها 6٪ و هاوردەش 16.3٪ کەمبووەتەوە.
زۆرترین هەناردەی ئێران کەلوپەلی پترۆکیمیایی و بەرهەمەکانی نەوت بووە و پشکی هاوردەش بۆ زێڕ، گەنمەشامی و برنج بووە.
لەبارەی ئەو وڵاتانەی زۆرترین هەناردەیان بۆ کردووە، چین، عێراق و ئیمارات بوون و زۆرترین کەلوپەلیشی لە چین، تورکیا، هیندستان و ئەڵمانیا هاوردە کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ