راوێژکارێکی فەرماندەی سوپای پاسداران: بۆ جەنگێکی درێژخایەن ئامادەین

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکارێکی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران دەڵێت، ئێران ئامادەیی تەواوی بۆ جەنگێکی درێژخایەن لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکادا هەیە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 04-03-2026، حەمیدڕەزا موقەدەم فەر، راوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران سەبارەت بە هێرشەکانی سەر وڵاتەکەی رایگەیاند: ''پێچەوانەی ئەمریکا و ئیسرائیل، ئامادەیی تەواومان بۆ جەنگێکی درێژخایەن هەیە.''
 
بەگوتەی حەمیدڕەزا موقەدەم فەر، ''درێژبوونەوەی جەنگەکە، بە تەواوی لە بەرژەوەندیی دەستکەوتە سەربازییەکانی ئێراندایە.''
 
قسەکانی راوێژکاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لەکاتێکدان کە پێنج رۆژە هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
 
 لە وەڵامدا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بەتایبەتی سوپای پاسداران چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

سەرۆککۆماری ئێران: رێز لە سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرین

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، توانای مووشەکی و درۆنییان تەنیا بۆ بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە. سەرۆککۆماری ئێرانیش رایگەیاند، "رێز لە سەروەریی دوراوسێکانمان دەگرین".