میدیای ئێران: سوپای پاسداران بۆ یەکەم جار درۆنی حەدید 110ـی بەکارهێناوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

میدیای ئێران باس لە بەکارهێنانی درۆنێکی نوێ دەکەن لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کە بە ''خێراترین درۆن'' ناوی دەهێنن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 04-03-2026، میدیای ئێران پشتڕاستیان کردەوە، سوپای پاسداران بۆ یەکەمجار درۆنی حەدید 110ـی بۆ هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بەکارهێناوە.
 
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی تەنسیم کە نزیکە لە سوپای پاسداران، درۆنی حەدید 110 یەکێک لە نوێترین بەرهەمەکانی وەزارەتی بەرگریی ئێرانە کە 12ـی شوباتی پار نمایشکراوە.
 
حەدید 110 درۆنێکی خۆکوژیی سێگۆشەیە کە بزوێنەری فڕۆکەی جەنگیی بۆ دانراوە و توانای فڕینی 350 بۆ 400 کیلۆمەتری هەیە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان درۆنەکە دەتوانێت بە خێرایی 510 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بگاتە ئەو ئامانجەی کە بۆی دیاریکراوە و بەراورد بە درۆنی ''شاهید 136'' توانای زیاتری بۆ تێپەڕبوون لە سیستمە بەرگرییە ئاسمانییەکان و پێکانی ئامانجی دیاریکراو هەیە.
 
وەک سوپای پاسداران دەڵێت، درۆنەکە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی تاکتیکی و رووبەڕوو باشترین کارایی دەبێت.
 
جیاوازیی دیاری نێوان درۆنەکانی شاهید و حەدید لە مەودای فڕین و خێراییاندایە. شاهید 136 کە لە هێرشەکانی ئەم دواییانەی سوپای پاسداراندا بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئیسرائیل بەکارهێنراوە، توانای فڕینی بە خێرایی 180 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا هەیە کە لەوبارەوە بەراورد بە حەدید 110 زۆر لاوازترە.
 
ئەوە لەکاتێکدایە درۆنی شاهید 136 ئامانجی دیاریکراو لە دووریی 1800 بۆ 2000 کیلۆمەتر دەپێکێت، بەڵام حەدید 110 توانای فڕینەکەی نزیکەی 1600 کیلۆمەتر لە شاهید کەمترە و تەنیا کاژێرێک دەتوانێت بفڕێت.
 
بەگوێرەی تەسنیم، درۆنی حەدید 110 لە مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاریکاری شانگهای ''بە سەرکەوتوویی'' تاقیکراوەتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی ئێران

لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران هەڕەشە لە حیزبەکانی رۆژهەڵات دەکات

گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران هەڕەشە لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و دەڵێت، پێویستە لە ''نێوخۆ و لەسەر سنوورەکان'' وەک سەربازانی ئەمریکی و ئیسرائیلی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.