رووداو دیجیتاڵ
میدیای ئێران پشتڕاستی کردەوە کە هێرشێکی بەرفراوانی دیکە کراوەتە سەر ناوچەکانی رۆژئاوای تاران.
کاژێر 23:20 خولەکی شەوی چوارشەممە 04-03-2026، میدیای ئێران بڵاوی کردەوە، لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە جارێکی دیکە هێرش کراوەتە سەر تارانی پایتەخت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە هێرشەکەدا ژمارەیەک ئامانج لە نزیک فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران بۆردوومان کراون.
هاوکات دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە گەڕەکی تێهرانسەر و چیتگەری تارانیش بیستراوە.
لە بەیانیی رۆژی شەممە 28ـی شوباتەوە هێرشێکی بەرفراوان و هابەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
لە وەڵامدا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بەتایبەتی سوپای پاسداران چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە پێنج رۆژی جەنگدا 962 کەس کوژراون و شەش هەزار و 186 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ