رووداو دیجیتاڵ
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هۆشداریی تووند دەداتە ئەو گرووپانەی بە "جوداخواز" ناویان دەبات و رایدەگەیێنێت، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی بە تەواوی بەسەر بارودۆخەکەدا زاڵن.
عەلی لاریجانی، لە پەیامێکدا کە ئاراستەی نەیارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کردووە، بەیانیی رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند: "با گرووپە جوداخوازەکان وا بیر نەکەنەوە کە شنەیەک هەڵیکردووە (دەرفەتێک رەخساوە) و هەوڵی ئەنجامدانی کارێک بدەن."
لاریجانی جەختی لەوەش کردەوە، تاران لە بەرامبەر هەر جووڵەیەکدا بێدەنگ نابێت و گوتی: "بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشییان لێ ناکەین و لێیان خۆش نابین."
سەبارەت بە ئامادەیی هێزەکانیان، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەی بەوە کرد کە "هێزە چەکدارەکانمان بەتەواوی بەسەر ئەم بابەتەدا زاڵن" و رێگە بە هیچ جۆرە تێکدانێکی ئاسایشی وڵاتەکەیان نادەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ