رووداو دیجیتاڵ
سوپای پاسداران شەپۆلێکی نوێی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راست-4" راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی ئاداری 2026، سوپای پاسدارانی ئێران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راست-4" بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، شەپۆلێکی نوێی هێرشە مووشەکییەکانی دەستپێکردووە.
سوپای پاسداران دەڵێ: "چەند کاژێرێک لەمەوبەر شەپۆلی 17ی "بەڵێنی راست-4" بە ئاراستەکردنی زیاتر لە 40 مووشەک لە لایەن هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بەرەو ئامانجە ئەمریکی-زایۆنییەکان ئەنجام درا."
لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 28ی شوباتی 2026ەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی فراوانیان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و بنکە و پێگە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران لە پارێزگا جیاوازەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆردوومان دەکەن.
لە بەرامبەردا، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین شەپۆلی مووشەکی بالیستی و درۆنی بۆمبڕێژکراو هەرێمی کوردستان، وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیلی بۆردوومان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ