رووداو دیجیتاڵ
هێزی زەوینی سوپای پاسداران دەڵێت، بۆ سێ ئۆپەراسیۆن بەشداری لە جەنگدا دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئاداری 2026، سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "هێزی زەوینی سوپای پاسداران بۆ یەکەمجار بە سێ ئۆپەراسیۆن هاتە ناو جەنگ بە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل."
بەپێی راگەیێندراوی سوپا، هێزی زەوینییی سوپای پاسداران لە سێ ئۆپەراسیۆندا 230 درۆنیان ئاراستەی بنکەی ئەمریکا لە هەولێر و بنکەی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و بنکەی سەربازییەکانی ئەمریکا لە کوێت کردووە.
بەپێی سوپای پاسداران ئێران تاوەکو ئێستا 16 شەپۆلی لە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستگۆی 4 جێبەجێکراوە.
لە بەرەبەیانیی رۆژی شەممە، 28ی شوباتی 2026ەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی فراوانیان بۆ سەر پارێزگاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکردووە.
لە وەڵامیشدا سوپای پاسدارانی ئێران چەندین شەپۆلی هێرشی بە مووشەکی بالیستی و درۆن بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیل کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ