رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە هێرشێکی ئاسمانیدا، بنکەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری روانسەری پارێزگای کرماشان بۆردوومان کرا.
بەرپرسانی ئێران، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکیان لەسەر زەرەر و زیانەکانی بۆردوومانەکە رانەگەیاندووە.
میدیا خوجێیەکان دەڵێن؛ بەهۆی بۆردوومانی بارەگای سەرەکیی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری روانسەر، دووکەڵێکی چڕ ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.
بەپێی میدیاکان، بنکەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەم هێرشەدا بە تەواوەتی خاپوور بووە.
رۆژی سێشەممە بنکەکانی سوپای پاسداران، بەسیج، ئیتلاعات و پۆلیس لە شارەکانی پاوە، کەنگاوەر، دانیش و روانسەر بە خەستی بۆردوومانکراون و بە تەواوی خاپوورکراون.
بەهۆی ئەوەی حکومەت و دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران بەردەوام ئاماری قوربانیانی هێرشەکان بڵاوناکەنەوە، ژمارەی تەواوی قوربانیانی ئەو هێرشانە نازاندرێت. هەروەها بەهۆی پچڕاندنی ئینتەرنێت، ئەگەری هەیە زانیاریی تەواو لەبارەی هەموو هێرشەکان نەگاتە میدیاکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ