رێکخراوێکی ئێران: لە چوار رۆژدا زیاتر لە 1000 سڤیل کوژراون

04-03-2026
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی هەواڵی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ (HRANA) کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاند، لە دەستپێکی هێرشەکان لە 28ـی شوباتەوە، لانیکەم هەزار و 97 هاووڵاتیی سڤیل لە ناو خاکی ئێراندا کوژراون.
 
بەپێی داتاکانی ئەم ئاژانسە، لە کۆی ئەو ژمارە زۆرەی کوژراوان، 181 کەسیان منداڵ بوون کە تەمەنیان لە خوار 10 ساڵەوەیە. هەروەها ژمارەی برینداران گەیشتووەتە 5,402 کەس، کە 100 منداڵیان لەنێودایە.
 
بەگوێرەی ئامارەکان، تەنیا لە 24 کاژێری رابردوودا، لانیکەم 104 هێرش بۆ سەر شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران کراوە. "ئەم هێرشانە بنکە سەربازییەکان، ناوەندە پزیشکییەکان و ناوچە نیشتەجێبووەکانیان کردووەتە ئامانج."
 
تاران و زۆربەی شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر بۆردوومانی بەردەوامی ئەمریکا و ئیسرائیلدان. فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا - سێنتکۆم رایگەیاند، لە ماوەی 100 کاژێری شەڕەکەدا 2000 ئامانجیان لە نێو ئێراندا بۆردوومان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موحسین رەزایی، ئەندامی کۆمەڵەی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

موحسین رەزایی: فەرمانی کۆتاییهێنانی جەنگ لە دەستی ئێراندایە

موحسین رەزایی، ئەندامی کۆمەڵەی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، رایگەیاند کە هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر بە گرژییەکان لەگەڵ ئێران گۆڕاوە و جەختی کردەوە کە "دۆخەکە لە ئەمڕۆوە خەریکە پێچەوانە دەبێتەوە."