رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک هەردوو پارێزگاکانی چوارمەحاڵ و بەختیاریی ئێرانی هەژاند و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانی بە 20 گوندی ئەو پارێزگایانە گەیاندووە.
بوومەلەرزەکە بە گوڕی 5.7 پلە بە پێوەری رێختەر بووە و لە هەموو پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری و بەشێکی پارێزگای خۆزستان هەستیپێکراوە.
سەرۆکی رێکخراوی بەهاناوەچوونی مانگی سووری ئێران رایگەیاندووە، حەوت تیمی وشکانی و تیمێکی ئاسمانی بۆ ناوچەی بوومەلەرزەلێدراو بەڕێکراون. تاوەکو ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانییەوە بڵاونەکراوەتەوە.
نوێدەکرێتەوە..
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ