رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی تەندروستیی ئێران نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە شەش هەزار کەس بریندار بوون و نزیکەی هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
دکتۆر حوسێن کرمانپوور، سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و زانیاری گەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) رایگەیاند، ئەم ئامارانە ئەنجامی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلن بۆ سەر خەڵکی ئێران کە لە 28ـی شوباتەوە تاوەکو دوای نیوەرۆی رۆژی 4ی ئادار تۆمارکراون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران:
- کۆی گشتیی برینداران 6,186 کەس
- کۆی گشتیی گیانلەدەستدان: 926 کەس
- خەوێنراو لە نەخۆشخانە: 2,054 کەس
- چارەسەرکراو و مۆڵەتپێدراو: 3,545کەس
- بریندارانی خوار تەمەن 18 ساڵ: 301 کەس
- کۆرپە و منداڵی گیان لەدەستدا: 180 کەس
- نەشتەرگەریی بۆ بریندار: 502
تەمەنی قوربانییەکان:
- بچووکترین بریندار: منداڵێکی کوڕی تەمەن 6 مانگ لە ناوچەی بوستان ئاباد.
- بە تەمەنترین بریندار: پیاوێکی تەمەن 91 ساڵ لە شاری کامێران.
- بچووکترین قوربانی کە گیانی لەدەستداوە: منداڵێکی تەمەن 1 ساڵ لە تاران.
ئەم ئامارانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و هێرشەکان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ئێران زیانی گیانی و مادی زۆریان لێکەوتووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ