رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، هەندێک وڵات هەوڵەکانیان بۆ نێوەندگیری دەستپێکردووە. جەختیشی لەوە کردەوە، "لە بەرگریکردن لە سەروەری و شکۆی وڵاتەکەمان هیچ گومانێکمان نییە."
رۆژی هەینی، 6ی ئاداری 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە و رایگەیاند، هەندێک وڵات هەوڵەکانیان بۆ نێوەندگیری دەستپێکردووە.
مەسعود پزیشکیان دەڵێت: "وەڵامی ئێمە بۆ ئەوان روونە، ئێمە پابەندین بە ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا، بەڵام هیچ دوودڵییەکمان نییە لە بەرگریکردن لە سەروەری و شکۆی وڵاتەکەمان."
پزیشکیان دەشڵێت: "بەردەنگی نێوەندگیری دەبێ ئەوانە بن کە بە کەم سەیرکردنی خەڵکی ئێران ئاگرەکەیان دەستپێکردووە."
پەیامی مەسعود پزیشکیان لە کاتێکدایە، حەوت رۆژ بەسەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا تێپەریوە. لە بەردەوامیی هێرشەکاندا، بنکە، بارەگا و ناوەندە سەربازی، ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چەندین شار و شارۆچکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هاوپەیمانیی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ