سوپای پاسداران دەڵێت پێنج درۆنی ئەمریکی و ئیسرائیلیان خستە خوارەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیێنێت، لە ماوەی سێ کاژێری رابردوودا پێنج درۆنی "هێرشبەر و چەکدار"ی ئەمریکی و ئیسرائیلییان لە ئاسمانی چەند شارێکی جیاوازی ئێران خستووەتە خوارەوە.
 
لە راگەیێندراوی ژمارە 39ـی ئۆپەراسیۆنی "وەعدی سادق 4"دا کە لەلایەن پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتووی سوپای پاسداران، توانیویەتی پێنج درۆنی سوپای ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئاسمانی وڵاتەکەدا بدۆزێتەوە و تێکیان بشکێنێت.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران، جۆری درۆنەکان و شوێنی خستنەخوارەوەیان بەم شێوەیەیە:
 
- درۆنێکی پێشکەوتووی جۆری "ئۆربیتر 4" لە ئاسمانی تەورێز.
 
- درۆنێکی جۆری "هێرمس" لە ئاسمانی هەریەک لە شارەکانی ئەندیمەشک و تاران.
 
- درۆنێکی جۆری "MQ9" لە ئاسمانی شارەکانی فیروزئاباد و بەندەر عەباس.
 
سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە سەرەتای "جەنگ"ەکەکە لە 28ی شوبات تاوەکو ئێستا، 114 فرۆکەی بێفرۆکەوانی سیخوڕی و جەنگیی جۆراوجۆریان لە رێگەی سیستمە بەرگرییە ئاسمانییەکانیانەوە تێکشکاندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

قالیباف: نەتەنیاهوو ترەمپی فریوداوە بۆ دەستپێکردنی جەنگ

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە زنجیرە پۆستێکدا لە ئێکس هێرشی تووندی کردە سەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و رایگەیاند، ترەمپ لە لایەن بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە بۆ ناو ئەم جەنگە کێشکراوە