ئێران
نێچیرڤان بارزانی لە کاتی گەیشتنی بە ئێران لەلایەن بەرپرسانی وڵاتەکە پێشوازی لێ‌کرا. وێنە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە دواى كۆتاييهاتنى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا، له‌وێوه چووە تاران و کەمێک پێش ئێستا گەیشت.
سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ ئێران به بانگهێشتێكی فەرمييه بۆ بەشداریکردن لە ديدارى تاران بۆ گفتوگۆ کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێرانه‌وه، رێکدەخرێت.
کۆڕبەندەکە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 18-5-2025 و 19-5-2025 لە تاران بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی سەردانەکەوە دەڵێت، بەشداریکردنی نێچیرڤان بارزانی لە ديدارەکە‌دا، "دووپاتکردنەوەی پشتگیريی هەرێمی کوردستانه بۆ هەوڵەکانی گفتوگۆ و بەهێزکردنی هاوکاريی بنیاتنەرى نێوان وڵاتان و گەلانی ناوچه‌كه، له‌پێناو ئارامى و سەقامگیری، يه‌كترتەواوكردنی ئابووری و پێکەوەژیانی ئاشتییانه‌دا."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی "له مێزگردێكدا، تیشک دەخاتە سەر دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ داهاتووی ناوچەکە و جه‌خت له هاوبەشی لەسەر بنەمای رێزله‌يه‌كگرتن و بەرژەوەندیيە هاوبەشەکان، ده‌كاته‌وه."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆده‌بێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌رێمی کوردستان و دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی تاوتوێ ده‌که‌ن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ