پیشەسازیی شیرەمەنیی ئێران: خواردنەوەی شیر و بەکارهێنانی بەرهەمەکانی 10٪ کەمبووەتەوە

33 خولەک له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی خاوەن پیشەسازییەکانی شیرەمەنیی ئێران رایگەیاند، کڕین و بەکارهێنانی بەرهەمەکانی شیر بەراورد بە سەرەتای ئەم ساڵی هەتاوی 10٪ کەمبووەتەوە.
 
محەممەد فەربود، گوتەبێژی خاوەن پیشەسازییەکانی شیرەمەنیی ئێران بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی راگەیاند، بەهۆی خراپتربوونی دۆخی ئابووریی خەڵک و بەرزبوونەوەی نرخی شیرەمەنییەکان، کڕین و بەکارهێنانی شیر و بەرهەمەکانی لە ئێران بەراورد بە سەرەتای ئەم ساڵی هەتاوی (21ـی ئاداری 2025) 10٪ کەمبووەتەوە.
 
بە گوتەی فەربود، لە دۆخێکدا کە مووچەی مانگانەی مووچەخۆران لە ساڵێکدا 20٪ بۆ 25٪ بەرز دەبێتەوە و رێژەی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەکانیان زۆر زیاتر لەو رێژەیە بەرز دەبێتەوە، سرووشتییە رێژەی کڕینی پێداویستییەکانی خەڵک دابەزێ. 
 
نرخی کیلۆیەک شیری خاو لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کە دەدرێتە کارگەکان گەیشتووەتە سەرووی 35 هەزار تمەن. لە سەرەتای ساڵدا نرخی کیلۆی شیری خاو 20 هەزار تمەن بوو. گوتەبێژی خاوەن پیشەسازییەکانی شیرەمەنیی ئێران دەڵێ، حکومەت بڕیاریداوە نرخی کیلۆیەک شیری خاو بۆ 29 هەزار و 500 تمەن دابەزێ.
 
محەممەد فەربود دەشڵێت، خاوەن کارگەکانی بەرهەمهێنانی بەرهەمە جیاوازەکانی شیر دەبێت 17٪ـی کۆی پارەی بەرهەمە سوود بۆخۆیان هەڵبگرن، بەڵام رێژەی سوودی خۆیان بۆ 5٪ تاوەکو 6.3٪ دابەزاندووە تاوەکو بتوانن بەرهەمی زیاتر بفرۆشن.
 
بەپێی راپۆرتی مانگی رابردووی ناوەندی ئاماری ئێران، رێژەی هەڵاوسانی نرخی شیرەمەنییەکان 48٪ بووە لە ساڵێکدا، بەڵام بەپێی نرخی راستەقینەی بازاڕ، ئەم ساڵ نرخی شیر و بەرهەمەکانی لە 70٪ بۆ سەرووی 100٪ بەرزبووەتەوە. نرخی بوتڵێک شیری یەک لیتری لە بازاڕدا گەیشتووەتە 80 هەزار تمەن، ئەوە لە کاتێکدا کە سەرەتای ئەم ساڵی هەتاوی نرخەکەی کەمتر لە 40 هەزار تمەن بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێران.

وەزارەتی ناوخۆی ئێران: 1.6 ملیۆن پەنابەری ئەفغانستانی دیپۆرت کراونەتەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی ئێران دەڵێ، 1 ملیۆن و 600 هەزار پەنابەریان دیپۆرتی ئەفغانستان کردووەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکەن نزیکەی نیو ملیۆنیان دووبارە گەڕابنەوە ئێران؛ ئاماژە بەوەش دەکات، نزیکەی پێنج ملیۆن پەنابەری ئەفغانستانی لە ئێران دەژین.