جێگرەکەی: دەستلەکارکێشانەوەی پزیشکیان چارەسەر نییە

19-12-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری جێبەجێکردن، وەڵامی ئەو لایەنانە دەداتەوە کە داوای دەستلەکارکێشانەوەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەکەن و رایدەگەیێنێت، جێهێشتنی بەرپرسیارێتی چارەسەر نییە و دەپرسێت: "لە دۆخێکی ئاوادا ئێران چی بەسەر دێت؟".
 
رۆژی پێنجشەممە، 18-12-2025، لە پەراوێزی سەردانی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بۆ پارێزگای خۆراسانی باشوور، محەممەدجەعفەر قائیمپەنا، جێگری سەرۆککۆمار لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکڤانی سیاسیی ریفۆرمخواز و ئەندامانی کەمپەینی هەڵبژاردنی پزیشکیان کۆبووەوە.
 
قائیمپەنا لە کۆبوونەوەکەدا دانی بە دۆخی سەختی ئابووری و زیادبوونی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکدا نا و رایگەیاند: "مافی خۆتانە بێزار بن، بەڵام راستییەکانی گۆڕەپانی سیاسیی وڵات جیاوازن. حکومەت هەموو دەسەڵاتەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەکاردەهێنێت."
 
سەبارەت بەو دەنگانەی داوای رۆیشتنی سەرۆککۆمار دەکەن، جێگرەکەی پزیشکیان گوتی: "هەندێکجار دەگوترێت کە دەبێت سەرۆککۆمار دەستلەکاربکێشێتەوە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، لە دۆخێکی ئاوادا ئێران چی بەسەر دێت؟ ناکرێت لەپێناو دەربازبوون لە کێشەکان، لە بەرپرسیارێتی سڵ بکەینەوە."
 
قائیمپەنا بەهۆی کەموکوڕییەکانەوە داوای لێبووردنی لە خەڵکی ئێران کرد و پزیشکیانی بە کەسێکی "دڵسۆز و نیشتمانپەروەر" وەسفکرد کە بە هەموو توانایەوە کار بۆ بەرژەوەندییەکانی وڵات دەکات.
 
ئەم بەرگرییەی جێگری سەرۆککۆمار لە کاتێکدایە، لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ خۆراسانی باشوور، ژمارەیەک لە چالاکڤانانی ناوچەکە رەخنەی تووندیان لە مەسعود پزیشکیان گرت و تۆمەتباریان کرد بەوەی "پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە" و هیچ پلانێکی کرداریی بۆ رزگارکردنی وڵات لە قەیرانی ئابووری پێ نییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.