رووداو دیجیتاڵ
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، بە مەبەستی بەشداریکردن لە 51 ـەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی، سەردانی تورکیا دەکات. پێشبینی دەکرێت سەرۆککۆماری تورکیا بەشداری کۆبوونەوەکە بکات.
کۆبوونەوەکە لە رۆژانی 21 و 22ـی حوزەیرانی 2025 بە دروشمی "رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی لە جیھانێکدا کە دەگۆڕێت" لە شاری ئیستەنبووڵ بەڕێوەدەچێت.
بەپێی میدیاکانی تورکیا، نوێنەرانی زیاتر لە 40 وڵات بەشداری دەکەن و وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە دەبێت.
پێشبینی دەکرێت رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەشداری کۆبوونەوەکە بکات و سەبارەت بە پێشھاتە نوێیەکان، بە تایبەتی شەڕی ئێران و ئیسرائیل گوتارێک پێشکێش بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ