لە 10 مانگدا زیاتر لە 27 هەزار کچی خوار تەمەن 15 ساڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە شوو دراون

22-05-2023
فواد حەقیقی
نیشانەکردن ئێران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ناوەندی ئاماری ئێران دەڵێت لە ماوەی کەمتر لە یەک ساڵدا، 27 هەزار و 448 کچی خوار تەمەن 15 ساڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ژیانی هاوبەشییان پێکهێناوە و بە شوو دراون. 
 
ئامارەکەی ناوەندی ئاماری ئێران باس لە سەرەتای ساڵی 2022 تاوەکو تشرینی یەکەمی 2022 دەکات.
 
میدیای ئێران دەڵێت، بەشوودانی کچانی خوار تەمەن 18 ساڵ لە ساڵی 2017ـەوە بەرەو کەمبوونەوە چوو، بەڵام لە ساڵی 2019ـەوە زیاد بووەتەوە.
 
لە ساڵی 2019ـدا 28 هەزار و 472 کچی خوار تەمەن 15 ساڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە شوو درابوون، یان ژیانی هاوبەشییان پێکهێنابوو، بەڵام ئەو ژمارەیە لە 2021ـدا بووەتە 32 هەزار و 655 کچ.
 
ئێران، یەکێک لە وڵاتە دەگمەنەکانی جیهانە کە تێیدا هاوژینیی کچانی خوار تەمەن 15 ساڵ رێگەی پێدراوە. 
 
بەپێی یاسای ئێران، کچان دەتوانن لە تەمەنی 13 ساڵییەوە ژیانی هاوبەش پێکبهێنن و کچانی تەمەن کەمتر لە 13 ساڵیش بە مەرجی رەزامەندیی باوک یان دادگە، دەکرێ ژیانی هاوبەش پێکبێنن.
 
ئەوە لەکاتێکدایە، کچ و کوڕانی خوار تەمەن 18 ساڵ بە منداڵ هەژمار دەکرێن و پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیش بۆ ئەوان وەک پێشیلکردنی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی منداڵ لە قەڵەم دەدرێت.
 
بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان، لە یەک دەیەی رابردوودا 400 هەزار کچی خوار تەمەن 15 ساڵ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە شوو دراون، یان ژیانی هاوبەشییان پێکهێناوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو هاوڵاتی ئێرانی دوای بۆردوومانکردنی ماڵەکانیان. وێنەکە: AFP

فریاکەوتنی ئێران: بەهۆی هێرشەکانەوە نزیکەی 450 ژن و منداڵ کوژراون

سەرۆکی فریاکەوتنی ئێران دەڵێت، لە سەرەتای جەنگەوە 238 ژن کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار و 700ـی دیکەش بریندار بوون؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەرو لەو ماوەیەدا زیاتر لە هەزار و 500 بریندار و 208 کوژراوی خوار تەمەن 18 ساڵیش هەیە.