رووداو دیجیتاڵ
ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە تێیدا ژنێک وەکو میوان لەسەر شاشەی میدیایەکی ئێرانی دەردەکەوێت، بەڵام لە لایەن میدیاکەوە هەردوو دەستی بە مەبەستی داپۆشینی، بلەر دەکرێت.
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، میوانەکە یەکێکە لە ئەندازیارانی دیزاینی نێوماڵە لەسەر ئەو بابەتە داوەتی بەرنامەیەکی تایبەت بەشێوەی دیزاینی نێوماڵ بووە.
لە میدیای فەرمیی ئێراندا باڵاپۆشی بۆ ژنان ناچارییە و پێشکەشکارە ژنەکان و ئەو میوانە ژنانەش کە بەشداریی بەرنامەیەک دەکەن دەبێ باڵاپۆش بن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ