فەرماندەیەکی پۆلیسی ئێران دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی 15 ساڵان

26-09-2022
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای نزیکەی مانگێک لە دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی تەمەن 15 ساڵی بەلووچ لەلایەن بەرپرسێکی پۆلیسەوە لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، پشتڕاست دەکرێتەوە. مامۆستایەکی ئایینییش داوای سزادانی فەرماندەکە لە حکومەت دەکات.
 
عەبدولغەفار نەقشبەندی، مامۆستای ئایینیی شاری راسەک لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە راگەیێندراوێکدا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاویکردەوە؛ رۆژی 01-09-2022 ئیبراهیم کوچەکزایی، فەرماندەی پۆلیسی شاری راسەک، دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن 15 ساڵی بەلووچ، هەڕەشەشی لە خێزانەکەی کردووە کە نابێت هەواڵەکەی بڵاوبکەنەوە.
 
بە گوتەی ئەو مامۆستا ئایینییەی شاری راسەک، ئەو فەرماندەیەی پۆلیس بە بیانووی لێپرسینەوە، ئەو کچە 15 ساڵەی بردووەتە بنکەی پۆلیسی راسەک و "بۆ ماوەی چەند کاژێرێک بە شێوەیەکی دڕندانە دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتەسەری."
 
عەبدولغەفار نەقشبەندی دەڵێت، "کارەکە زۆر تاوانکارانەیە و بووەتە هۆی لەکەدارکردنی خێزانی ئەو کچە."
 
ئەو مامۆستا ئایینییە پێیوایە دەستدرێژی بۆسەر نامووسی ئەو منداڵە، دەستدرێژییە بۆسەر بەلووچەکان و داوا لە حکومەت دەکات، لە زووترین کاتدا بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیە بکات، بۆئەوەی سزای بەرپرسەکەی پۆلیس بدات.
 
پێشتر میدیا خۆجێییەکانی سیستان و بەلووچستان لە چەند راپۆرتێکدا باسیان لەو رووداوە کردبوو، بەڵام فەرماندەی پۆلیسی ئەو پارێزگایە رەتیکردبووەوە کەسێک بەو ناوە فەرماندەی پۆلیسی راسەک بووبێت. لە راپۆرتی میدیاکانی بەلووچستاندا، باس لەوە کرابوو، لەلایەن پۆلیس و دەزگای دادەوە هەڕەشە لەو خێزانە کراوە کە بابەتەکە نەگەیێننە میدیاکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەیەکی زانکۆی تاران

لەبەر جەنگ و مەترسی، زانکۆکانی ئێران خوێندن دەکەنە ئۆنلاین

وەزارەتی زانست توێژینەوە و تەکنەلۆجیای ئێران بڕیاریدا خوێندنی سەرجەم زانکۆ و پلەکانی دیکەی خوێندنی باڵا تاوەکو کۆتایی مانگی داهاتوو بکرێنە ئۆنلاین، ئەمەش لە کاتێکدایە هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە هەشت 8 بەردەوامە