سعودیە مەلایێکی ئێرانی دەستبەسەرکرد؛ مەککە و مەدینەی بە ئەنتالیا چواندبوو

27-05-2025
ناسر پیرۆتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەو مەلا ئێرانییەی لە کاتی رێوڕەسمی حەجدا دەسەڵاتدارانی سعودیەی بە داگیرکەر ناساند و گوتی لە مەککە و مەدینە قومارخانە و شوێنی بەدڕەوشتی کراوەتەوە، لەلایەن پۆلیسی سعودیەوە دەستبەسەرکرا.
 
غولامڕەزا قاسمیان، مامۆستای ئایینی شیعە مەزهەب کە لە میدیای ئێراندا بە ناوی شارەزای ئایینی زۆر دەردەکەوێت و لە رێوڕەسمە ئایینییەکانی نووسینگەی رێبەری کۆماری ئیسلامیشدا بەشدار دەبێت، دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە مەدینە دەستبەسەرکرا.
 
مەلاکە لە ڤیدیۆیەکدا کە لەنێو مزگەوتی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) لە مەدینە تۆمار و بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، خەڵک لەمەودوا دەتوانن لەبری ئەوەی بچنە ئەنتالیای تورکیا، دەتوانن گەشتی مەککە و مەدینە بکەن.
 
ئەو مامۆستا ئایینییە دەسەڵاتدارانی سعودیە بە کاسبکار و داگیرکەری شوێنە پیرۆزەکان و ماڵی خودا ناودەبات و دەڵێت، لە مەککە و مەدینە قومارخانە و شوێنی بەدڕەوشتی و خواردنەوەی کحولییان کردووەتەوە و کۆنسێرتی بەدڕەوشتانە بەڕێوەدەبەن؛ هەروەها دەڵێت، هەموو ئەوانە نیشانەن بۆ ئەوەی کاتی دەرکەوتنی ئیمام مەهدی هاتووە و مەککە و مەدینە لە دەستی "داگیرکەران"ـی دەردەهێنێت.
 
دوای دەستبەسەرکردنی ئەو مامۆستا ئایینییە، دەزگای دادی ئێران داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد، بەدواداچوون بۆ هۆکاری دەستبەسەرکردنی بکات و هەوڵی ئازادکردنی بدات. 
 
عەلیڕەزا عینایەتی، باڵیۆزی ئێران لە سعودیە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، سعودیە هەموو هەوڵی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی حەج و هیچ کەس بێڕێزی قبووڵ ناکات و زیارەتکاران دەبێ رێز لە یاساکانی ئەو وڵاتە بگرن.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی خامنەیی و مەسعود پزیشکیان

مەسعود پزیشکیان: پەلاماردانی رێبەر بە واتای راگەیاندنی شەڕی هەمەلایەنەیە

مەسعود پزیشکیان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وەڵامی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت، هێرشکردنە سەر عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە واتای راگەیاندنی شەڕێکی هەمەلایەنەیە دژی خەڵکی وڵاتەکەی.