رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسانی ئێران و تورکیا لەسەر پرسی گومرگ کۆبوونەوە. لەسەر نوێکردنەوەی دەروازە گومرگییەکان و زیادکردنی تواناکانی ئێستا رێککەوتن کرا.
کۆبوونەوەکە رۆژی سێشەممە 27ی ئایاری 2025 بە سەرۆکایەتیی سەزایی ئوچارماک، یاریدەدەری وەزیری بازرگانی تورکیا و فرود ئەسگەری، جێگری وەزیری ئابووری و دارایی و سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی ئێران لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو.
وەزارەتی بازرگانی تورکیا لە ھەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، ئامانج لە کۆبوونەوەی دەیەمی خولی سەرۆکەکانی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی تورکیا و ئێران، بەهێزکردنی ھاوکارییەکانی تورکیا و ئێرانە لە بوارەکانی بازرگانی و گومرگدا.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە بازرگانییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و ئێران و ھاوکارییەکانی ئێستا لە بوارەکانی گومرگ و گواستنەوە تاوتوێ کراون، بە شێوەیەکی ھاوسەنگ و دوولایەنە پەرەیان پێ بدرێت و بەردەوام بن، ھەروەھا نەخشەڕێگەی قۆناخی داھاتوو دیاری کراوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە تێیدا لەسەر نوێکردنەوەی دەروازە گومرگییەکان و زیادکردنی تواناکانی ئێستا بە مەبەستی دابینکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی خێراتر و سەلامەتتر رێککەوتن کراوە، لەسەر ئەنجامدانی کاری ھاوبەش لە نێوان تیمە تەکنیکییەکاندا بیروڕا ھاوبەش بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ