رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دادی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، هەشت فەرمانبەری گومرکی ورمێیان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەرکردووە، کە بە کەڵک وەرگرتن لە سیستەمی تۆماری بازرگانی "کاری قاچاخچییەتی مۆبایلیان کردووە".
بە گوتەی ناسر عەتەباتی، سەرۆکی دادی پارێزگای ورمێ، ئەو هەشت فەرمانبەرەی گومرکی ورمێ تۆمەتبارکراون کە بەشێوەی رێکخراو کاری قاچاخی مۆبایلیان کردووە.
ناسر عەتەباتی دەڵێت: "ئەو فەرمانبەرانە زانیاری ساختەیان بە ماڵپەڕی گومرک داوە و بە شێوەیەکی زۆر زیرەکانە مۆبایلی جۆری ئایفۆنیان قاچاخ کردووە. ئەو کەسانە ئێستا لە زینداندان، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیش بۆ هاوبەش و یارمەتیدەرانیان دەکرێت".
وەزارەتی پەیوەندییەکانی ئێران ساڵی 2017 بڕیاری دا هەموو مۆبایلێکێکی هاوردەکراو تۆمار بکرێت، بەمەبەستی رێگریکردن لە قاچاخ.
پێش 2017 هەموو کەسێک دەیتوانی هەر چەند مۆبایلێک بیەوێت لەگەڵ خۆی بباتە ئێران، بەڵام ئێستا هەر گەشتیارێک دەتوانێت یەک مۆبایل لەگەڵ خۆی ببات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ