لە پاوە مانگانە 50 ملیار تمەن دەدرێتە 24 هەزار خێزان

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای رێکخستنەوەی بازرگانیی سنووری، مانگانە بڕی 50 ملیار تمەن دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی 24 هەزار خێزانی شاری پاوە؛ قائیمقامی شارەکەش دەڵێت: "پێشبینی دەکەین ساڵی داهاتوو بڕی پارەکە زیاد بکات."
 
فەرزاد ئەلماسی، قائیمقامی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پرۆژەی رێکخستنەوەی بازرگانیی سنووری کە بە "یاسای نوێی کۆڵبەری" دەناسرێت، ئێستا مانگانە بڕی دوو ملیۆن و 520 هەزار تمەن دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەر خێزانێکی ناوچە سنوورییەکان.
 
بە گوتەی فەرزاد ئەلماسی، بە گشتی لە مانگێکدا نزیکەی 50 ملیار تمەن بۆ 24 هەزار خێزانی سنووریی پاوە تەرخان دەکرێت. 
 
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دراوی بیانی و ئەو داشکاندنە گومرگییانەی حکومەت بۆ دانیشتووانی سنوورەکانی دیاری کردووە، پێشبینی دەکەن لە ساڵی داهاتوودا بڕی پارەکە زیاتر بێت، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ بەهێزکردنی بژێوی خەڵکی ناوچەکە.
 
بەگوێرەی "یاسای رێکخستنی بازرگانی لە سنوور"، لە هەر سێ پارێزگای ورمێ، سنە و کرماشان چەند ناوچەیەک بۆ هاوردەکردنی 87 جۆری کاڵا لەلایەن خەڵکی ناوچە سنوورییەکانەوە دیاریکراون. لە پارێزگای کرماشان، ناوچەکانی جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی، پاوە و سەرپێڵی زەهاو بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە دەستنیشانکراون و پشکی پارێزگاکە لەو بازرگانییە بە 450 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە.
 
یاسای رێکخستنی کۆڵبەری لە 22-12-2023 لەلایەن پەرلەمانی ئێرانەوە پەسندکرا و لە سەرەتای هاوینی 2025ـەوە لە ناوچە سنوورییە دەستنیشانکراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

پزیشکیان لە لوڕستان: نالۆژیکییە ئەو پارێزگایە بێ ئاو بێت

سەرۆککۆماری ئێران رەخنەی تووند لە شێوازی بەڕێوەبردنی سامانی ئاو لە پارێزگای لوڕستان دەگرێت و رایدەگەیێنێت، "لە زەیندا ناگونجێت" پارێزگایەک خاوەنی 12.5 ملیار مەتر سێجا ئاو بێت، کەچی زۆربەی شارەکانی کێشەی کەمئاوییان هەبێت.