رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای هەمەدان فڕۆکەیەکی راهێنانی سەربازی کە تایبەتە بە سوپای ئێران کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە ئێوارەی پێنجشەممە 19-02-2026 لە سنووری پارێزگاکانی مەرکەزی و هەمەدانی ئێران روویداوە. بەیانیی ئەمڕۆ حەمزە ئۆمەرایی، جێگری پارێزگای هەمەدان تێکشکانی فڕۆکەکەی پشتڕاست کردەوە.
هاوکات بەشی پەیوەندییەکانی بنکەی نۆژەی سوپای ئێران راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، شەوی پێنجشەممە فڕۆکەیەکی راهێنانیان لەکاتی راهێنانی شەوانەدا لە هەمەدان تێکشکاوە و بەوهۆیەوە، یەکێک لە فڕۆکەوانەکان گیانی لەدەستداوە.
ئەو فڕۆکەوانەی گیانی لە دەستداوە ناوی مەهدی فیرووزمەندە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری تێکشکانی فڕۆکەکە نازانرێت، بەشی پەیوەندییەکانی بنکەی نۆژەی سوپای ئێران دەشڵێت، لێکۆڵینەوەی زیاتر لە چۆنیێتیی رووداوەکە دەکرێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ