ناوەندی ئاماری ئێران: رێژەی بەساڵاچووان گەیشتووەتە 30٪

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی خۆشبژێوی ئێران دەڵێ، رێژەی بەساڵاچوونی دانیشتووان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

رۆژی شەممە، 21ی شوباتی 2026، جەواد حوسێنی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆشبژێوی ئێران رایگەیاند: "ئێران یەکێک لە خێراترین قۆناخەکانی رەوتی پیربوون بەخۆیەوە دەبینێت."
 
جەواد حوسێنی گوتی: "بەساڵاچوونی دانیشتووان بە شێوەیەکی بەرچاو لە بەرزبوونەوە دایە."
 
ئەوە لە کاتێکدایە، ناوەندی ئاماری ئێران لە دوایین ئامارییدا کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بڵاوی کردەوە، گوتی، رێژەی بەساڵاچووان لە ئێران گەیشتووەتە 30٪.
 
بەپێی ئامارەکەی ناوەندی ئامار، 15٪ی بەساڵاچووان لە ئێران بە تەنیا دەژین؛ ئاماژەی بەوەشکرد، پارێزگاکانی تاران و گیلان زۆرترین رێژەی بەساڵاچووانی تێدایە.
 
ناوەندەکە لە 26-5-2025 رایگەیاند، لە هەر 100 کەس لە ئێران 8 کەسیان لە تەمەنی 65 ساڵ و سەرووترن. ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2016دا بە جۆرێک بوو کە لە هەر 100 کەس 6 کەس 65 ساڵ و زیاتر بوون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە