وەزیری نەوتی ئێران: ئەگەری هاوکاریمان لەگەڵ ئەمریکادا هەیە

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری نەوتی ئێران ئەگەری هاوکاریی نێوان تاران و واشنتن لە کەرتی نەوت و گازدا بە دوور نازانێت و رایدەگەیێنێت، بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامیی دانوستاندنە ئەتۆمییەکان "هەموو شتێک ئەگەری هەیە"؛ ئەمەش لەکاتێکدایە تاران و واشنتن لە گفتوگۆی چڕوپڕدان.
 
رۆژی هەینی، 20-02-2026، موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، هێشتا دیار نییە ئەو هاوکارییانە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە یان نا، بەڵام ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن نیشاندا.
 
رۆژی 15ـی شوبات، حەمید قەنبەری، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسی و ئابووری ئاشکرای کردبوو کە "بەرژەوەندیی هاوبەش لە بوارەکانی نەوت و گاز، کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکان، وەبەرهێنانی کانزایی و تەنانەت کڕینی فڕۆکە" تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانی نێوان تاران و واشنتنن.
 
ئەم مانگە دوو گەڕی گرنگی دانوستاندنی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەچوون؛ گەڕی یەکەم رۆژی شەشی شوبات لە مەسقەتی پایتەختی عومان و گەڕی دووەمیش رۆژی 17ـی شوبات لە شاری جنێڤی سویسرا بوو.
 
ئەم جموجوڵە دیپلۆماسییانە لە کاتێکدان کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوشارەکانی بۆ سەر تاران زیاد کردووە. ترەمپ دوێنێ پێنجشەممە مۆڵەتێکی 10 رۆژیی بۆ ئێران دیاریکرد و رایگەیاند: "دەبێت بگەینە رێککەوتنێکی واتادار، ئەگەر نا شتی خراپ روودەدەن. لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا هەموو شتێک روون دەبێتەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

پزیشکیان لە لوڕستان: نالۆژیکییە ئەو پارێزگایە بێ ئاو بێت

سەرۆککۆماری ئێران رەخنەی تووند لە شێوازی بەڕێوەبردنی سامانی ئاو لە پارێزگای لوڕستان دەگرێت و رایدەگەیێنێت، "لە زەیندا ناگونجێت" پارێزگایەک خاوەنی 12.5 ملیار مەتر سێجا ئاو بێت، کەچی زۆربەی شارەکانی کێشەی کەمئاوییان هەبێت.