رووداو دیجیتاڵ
رێژەی هەڵاوسانی مانگانە لە ئێران بۆ 3.5٪ بەرزبووەتەوە و لە یەک مانگدا نرخی نان و دانەوێڵە 16.6٪ بەرزبووەتەوە.
ناوەندی ئاماری ئێران، رێژەی هەڵاوسانی لە مانگی پووشپەڕ، یەکەم مانگی هاوینی بڵاوکردەوە.
بەپێی راپۆرتەکە، لەو مانگەدا رێژەی هەڵاوسانی مانگانە 3.5٪ـە، رێژەی هەڵاوسانی ساڵانە 35.3٪یە و، رێژەی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ لە ساڵدا 41.2٪ بووە.
زیاترین رێژەی بەرزبوونەوەی نرخەکان لە مانگی یەکەمی هاویندا بە نان و دانەوێڵەیە. لە یەک مانگدا نرخەکانیان 16.6٪ و لە ساڵیشدا 36.3٪ بەرزبووەتەوە و رێژەی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵی نان و دانەوێڵەش گەیشتووەتە 81.8٪.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە مانگی یەکەمی هاوینی ئەمساڵدا لەنێو پارێزگاکانی ئێران لە پارێزگای کرماشان کەمترین رێژەی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان تۆمار کراوە و زیاترین رێژەش لە پارێزگاکانی ورمێ و سمنان بووە.
بە گشتی لە 19 پارێزگا، رێژەی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان زیاتر بووە لە ئاستی مامناوەندی ئێران و پارێزگاکانی لوڕستان، ئیلام، سنە و ورمێ لەنێو ئەو 19 پارێزگایەدان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ