رووداو دیجیتاڵ
ئیبراهیم رەئیسی شارەزایەکی کاروباری رێگەوبان و بیناسازی کە وەزیر بووە لە کابینەی حەسەن رووحانی، کردە سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران.
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە محەممەد ئیسلامی، وەزیری رێگەوبانی کابینەی حەسەن رووحانی لە جێگەی عەلی ئەکبەر ساڵحی وەکو سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە دەستنیشانکرد.
محەممەد ئیسلامی ساڵی 1956 لە ئیسفەهان لەدایکبووە. لە زانکۆکانی میشیگان و ئۆهایۆی ئەمریکا ئەندازیاری رێگەوبان و بیناسازیی خوێندووە. هەروەها کارناسی باڵای بەڕێوەبەری و بازرگانی لە زانکۆی رۆیاڵ روودزی کەنەدا تەواو کردووە.
ئیسلامی ساڵی 2018 لە کابینەی دووەمی حەسەن رووحانی کرایە وەزیری رێگەوبان و شارسازی. پێشتریش چەندین بەرپرسیارێتیی دیکەی هەبووە لەو وڵاتە وەکو جێگری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری پیشەسازی، جێگری سەرۆکی رێکخراوی پیشەسازیی هەوایی و پارێزگاری مازەندەران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ