لە سەلاحەدین بەڕێوەبەرى بنکەیەکى پۆلیس دەکوژرێت

01-05-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە، بەڕێوەبەرى بنکەیەکى پۆلیس لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین کوژرا و کوڕ کچێکیشى بریندار بوون، لایەنی بەرامبەری شەڕەکەش کە ئامۆزای بەڕێوەبەرەکە بوون، دوو کەسیان لێ کوژراوە.
 
بەگوێرەى زانیارییەکانى تۆڕى میدیایی رووداو، ئەمڕۆ دووشەممە 01-02-2023 لە ناوچەى ئەنسارى سەر بە قەزاى دوجێلى سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین، شەڕ لەنێوان دوو خێزان دروست بووە، کە ئامۆزای یەکدین، بەهۆیەوە عەقید محەممەد خەزرەجی، بەڕێوەبەرى بنکەى پۆلسی ناوچەى ئەنسار کوژراوە و کوڕ و کچێکیشی بریندار بوون. لە خێزانەکەی دیکەش دوو کەس کوژراون.
 
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو ئامۆزاکە بووە.
 
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى سەلاحەدین لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، قەندیل خەلیل محەممەد، بەڕێوەبەرى پۆلیسی پارێزگاکە فەرمانى داوە بە دەستگیرکردنى هەردوو لایەنى شەڕکەر بۆئەوەی بدرێنە دادگە. هەروەها هێزى ئامادەباشی لەو ناوچەیە بڵاوکراونەتەوە کە کێشەکەى تێدا روویداوە.
 
قەزاى دوجێل دەکەوێتە باشوورى پارێزگاى سەلاحەدین و باکوورى بەغدای پایتەختی عێراق.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەنزینخانەیەک لە بەغدا

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: 135 ملیۆن لیتر یەدەگی بەنزینمان هەیە و هیچ قەیرانێک نییە

وەزارەتی نەوتی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ قەیرانێکی بەنزین لە وڵاتدا هەبێت و رایدەگەیێنێت، تێکڕای بەرهەمهێنانی رۆژانە 30 ملیۆن لیترە و زیاتر لە 135 ملیۆن لیتر بەنزینیشیان وەک یەدەگ هەڵگرتووە.