رووداو دیجیتاڵ
لە مانگى ئەیلوولدا، لیژنەى پلاندانانى ستراتیژى و خزمەتى فیدراڵیى پەرلەمانى عێراق یەکەم راپۆرتى هەڵسەنگاندنى خۆى لەبارەى جێبەجێکردنى کارنامەى حکومەتى عێراق ئامادە دەکات و دەیداتە سەرۆکایەتیى پەرلەمان.
ئەڤین مزووری، ئەندامى لیژنەى پلاندانانى ستراتیژى و خزمەتى فیدراڵیى پەرلەمانى عێراق، رۆژی پێنجشەممە 31ـی ئابى 2023، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، لە سەرەتاى مانگى ئەیلوول لیژنەکەیان یەکەم راپۆرتى هەڵسەنگاندنى خۆى لەبارەى جێبەجێکردنى کارنامەى حکومەتى عێراق ئامادە دەکات.
ئەو راپۆرتى هەڵسەنگاندنە بۆ نیوەى یەکەمى ساڵى 2023 دەبێت. تێیدا ئاستى جێبەجێکردنى کارنامەى حکومەت لەلایەن وەزارەتە جیاوازەکانەوە دەخرێتەڕوو.
ئەڤین مزوورى گوتى: "میواندارى سێ وەزیر و بەرپرسانى نووسینگەى سەرۆکوەزیران کراوە، وەزیرەکانى دیکە کە ماون بانگهێشتى لیژنەکە دەکرێن بۆ ئەوەى پرسیاریان لەبارەى جێبەجێکردنى کارنامەى حکومەتەوە لێ بکرێت."
لیژنەى پلاندانانى ستراتیژى و خزمەتى فیدراڵیى پەرلەمانى عێراق میواندارى هەریەک لە وەزیرانى پلاندانان، تەندروستى و بازرگانى کردووە.
کارنامەى حکومەتى عێراقى بە سەرۆکایەتیى محەممەد شیاع سوودانى، لە 28ـی تشرینى یەکەمى 2023 لە پەرلەمان دەنگى لەسەر درا، هەڵسەنگاندنەکە بۆ ئاستى جێبەجێکردنى خاڵەکانى کارنامەکە دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ