رووداو دیجیتاڵ
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیامێکی لەبارەی پەیوەندیی نێوان بەغدا و دیمەشق و دۆخی رەوەندی عێراقی لە سووریا گەیاندە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە.
ئەو پەیامە لەلایەن یاسین حجێمی، هەڵسوڕێنەری کاتیی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق گەیێندرایە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، کە یەکشەممە 31-08-2025 لەگەڵیدا کۆبووەوە.
بەگوێرەی میدیای فەرمیی عێراق، هەڵسووڕێنەری کاتیی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە سووریا پەیامێکی فوئاد حوسێنی گەیاندووەتەوە ئەسعەد شەیبانی، کە تایبەت بووە بە پرۆسەی هاوئاهەنگیی نێوانیان و دۆخی رەوەندی عێراقی کە لە سووریا نیشتەجێن.
ئاماری ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەخات، تاوەکو کۆتایی 2024 ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە سووریا تۆمارکراون 16 هەزار و 25 کەس بووە، کە 77%یان عێراقی بوون.
جگە لە زیاتر لە 5000 ئاوارەی عێراقی لە کەمپی هۆلی رۆژئاوای کوردستان، ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکەی عێراقی وەکو رەوەند لەو وڵاتە دەژین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ