رووداو دیجیتاڵ
لە رۆژهەڵاتی شاری کوت-ی ناوەندی پارێزگای واست، سێ گەنج لە کاتی دانانی تابلۆیەکی رێکلام لەسەر باڵەخانەی شوێنێکی بازرگانی، تەزووی کارەبا لێیان دەدات و هەر سێکیان گیان لەدەست دەدەن.
عەلی محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی تەندروستیی پارێزگای واست، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئەیلوولی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گەنجەکان تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 30 ساڵانە، لەکاتی دانانی تابلۆیەکی گەورە لە گەڕەکی زەینەلقەوس کارەبا گرتوونی و دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی تەندروستیی پارێزگای واست گوتی، تەرمەکان بۆ پزیشکی دادی گوێزراونەتەوە. دوو لە قوربانییەکان خەڵکی پارێزگایەکی دیکەن و بۆ دانانی تابلۆکە هاتبوونە شاری کوت.
دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ