رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە بەسرە. بەرپرسێکی ئەو پارێزگایە دەڵێت، بەدواداچوون بۆ کێشەی ئاوی پارێزگاکە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی سەردانەکە دەبێت.
عەقیل فرێجی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی تەممووزی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سەرۆکوەزیرانی عێراق ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت، ژمارەیەک پرۆژە بەسەردەکاتەوە، هەروەها بەدواداچوون بۆ بابەتی ئاوی خواردنەوەی پارێزگاکە دەکات.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بڵاویکردەوە، ژمارەیەک وەزیر و راوێژکار، یاوەری محەممەد شیاع سوودانی دەکەن.
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە ستایشی بڕیارەکانی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی تایبەت بە کێشەی ئاوی بەسرە کرد.
بە
گوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سوودانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممەدا چەندین بڕیاری تایبەت بە بەسرەی دەرکرد، لەوانەش، تەرخانکردنی 5 ملیار دینار بۆ چاککردنەوەی پڕۆژەکانی ئاودێری و تەواوکردنی کەناڵی بەسرە، تەرخانکردنی 13 ملیار دینار بۆ چاککردنەوەی وێستگەکانی پاڵنانی ئاو و بەنداوە لاوەکییەکان، دابینکردنی تانکەر بۆ پارێزگای بەسرە، خێراکردنی کارەکان لە پڕۆژەی شیرینکردنی ئاوی دەریا و گۆڕینی بەشە خراپەکەی کەناڵی بەسرە بۆ بۆری، راسپاردنی وەزارەتی کارەبا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای پڕۆژەی ئاوی بەسرە، دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ کارمەندانی پڕۆژەی ئاوی بەسرە و فەرمانگەی ئاوی پارێزگاکە.
هەڕەشەی وشکەساڵی و کەمئاوی لە بەرنامەی هێشتا ماویەتی ببینن
بەسرە بەدەست کێشەی کەم ئاوی و ئاوی خواردنەوەوە دەناڵێنێت، ماوەیەکە خۆپێشاندان و ناڕەزایی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو پارێزگایە دەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ