پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا گیان لەدەستدەدات

02-11-2022
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 02-11-2022، پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا لەنێو پەرلەمانی عێراق گیانی لەدەستدا. 
 
بەهائەدین نووری، گوتەبێژی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مەحموود شاکر سەلامی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لەنێو پەرلەمان گیانی لەدەستدا. 
 
بەهائەدین نووری گوتی، مەحموود شاکر سەلامی لەنێو باڵەخانەی پەرلەمان جەڵتە لێیداوە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی ئین سینا لە بەغدا گیانی لەدەستداوە.  
 
مەحموود شاکر گاتع جیلاوی سەلامی، ساڵی 1969 لە ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار لە دایکبووە؛ ئەندامی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتی فیدراڵی و نوێنەری پارێزگای زیقار بوو. 
 
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا هەواڵی گیان لەدەستدانی مەحموود شاکری سەلامی راگەیاند. هەروەها پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکارەکەی کرد و "هیوای خواست خودای گەورە سەبر و ئارامی" بداتە کەسوکار و خۆشەویستانی. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.