رووداو دیجیتاڵ
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتیی دەکات، بە فەرمی باسم محەممەد خزەیری بۆ پۆستی وەزارەتی نەوت بەربژێر کرد.
راگەیاندنی بەربژێرکردنی باسم محەممەد خزەیر لە کۆبوونەوەیەکی نێوان محەممەد شیاع سوودانی و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی بەسرەدا بووە، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئایاری 2026 کرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، لەو کۆبوونەوەیەدا محەممەد شیاع سوودانی پێی راگەیاندوون، سەرکردایەتیی هاوپەیمانییەکەی بڕیاری داوە باسم محەممەد خزەیر کە خەڵکی بەسرەیە، بکرێتە بەربژێری پۆستی وەزارەتی نەوت لە کابینەی نوێی حکومەتدا.
سوودانی داوای لە پەرلەمانتارانی بەسرە کردووە پشتیوانیی بەربژێرکردنەکە بکەن.
باسم محەممەد خزەیر، ئێستا بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراقە بۆ کاروباری دەرهێنان و خەڵکى پارێزگاى بەسرەیە.
بڕیارە پێنجشەممە 13ی ئایاری 2026 پەرلەمانی عێراق دەنگ بە کابینەی حکومەتی عەلی فالح زەیدی بدات. لە کۆی 23 وەزارەت بڕیارە دەنگ بە 19 وەزارەت بدرێت، کە وەزارەتی نەوت یەکێکیان دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ