سەدر داوای واژۆکردنی 'پەیماننامەی شەرەف' دەكات

02-12-2020
سەمیع زوبێر
نیشانەکردن موقتەدا سەدر پەیماننامەی شەرەف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رێبەری رەوتی سەدر داوای رێكخستنەوەی نێو ماڵی شیعە و واژۆكردنی "پەیماننامەی شەرەف" دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە دەرەكی و نێوخۆییەكان.
 
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا رایگەیاندووە "لە چوارچێوەی ئەو دژایەتییە روون و راشكاوەی لەلایەن گرووپێكی هەرزەكار دژی خودا، ئایین، پێغەمبەر و یاوەرانی دەكرێت، كە هۆشیاریی دینداری و خوداپەرستييان نییە، هەوڵدەدرێت نێوبانگی شۆڕشگێڕان، پرۆسەی چاكسازی، ئایین و مەزهەبەكان ناشیرین بكەن. ئەو گرووپانە لەلایەن هێزی خراپەكاریی دەرەكی و هەندێك لە كەسایەتییەكانی نێوخۆ پشتگیری دەكرێن".
 
رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوە کردووە "وای دەبینم کە زۆر گرنگە پەلە بكرێت لە رێكخستنەوەی نێو ماڵی شیعە و كۆبوونەوەی چڕ دەستپێبكرێت بۆ نووسینەوەی پەیماننامەی شەرەفی عەقائیدی و سیاسی، بەپێی پەیڕەوێكی چاكسازیی بێگەرد و بێ بەشداریی گەندەڵكاران و پاشكۆكان".
 
سەبارەت بەو داوایەی موقتەدا سەدر بۆ رێكخستنەوەی نێو ماڵی شیعە، وەلید عەبود، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح گوتی "سەدر كەسایەتییەكی نیشتمانییە و پشتگیریی دەكەین بۆ رێكخستنەوەی نێو ماڵی شیعە، سەدر داوای یەكڕیزی و چارەسەركردنی ئەو قەیرانانە دەكات كە كاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر ئاسایشی كۆمەڵگە هەیە، لەپێناو فەراهەمكردنی ژیانێكی شكۆمەندانە بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی.

ئەمینداری چوارچێوەی هاوئاهەنگی: شاندەکەمان سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات

ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی رایگەیاند: شاندێکیان رۆژی دووشەممە سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار.