رووداو دیجیتاڵ
منداڵیک لە پارێزگای میسان کەوتە نێو بیرێکەوە و گیانی لەدەستدا. بەرگریی شارستانیی عێراق دەڵێ، قووڵی بیرەکە 73 مەترە و دوای هەوڵێکی زۆر تەرمەکەیان دەرهێناوە.
رووداوەکە دوێنێ شەممە، 21ـی ئاداری 2026، لە ناوچەی جەزیرەی سنووری پارێزگای میسان روویداوە.
نوئاس سەباح شاکر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئاداری 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەرهێنانی منداڵەکە لە کاژێر 4ی ئێوارەی دوێنێ دەستی پێکرد و دوای هەوڵێکی زۆری چەند کاژێری، تەرمەکەیان لە نێو ئەو بیر دەرهێنا کە قووڵاییەکەی 73 مەترە.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، تیمەکان ئامێری جیاوازیان بەکارهێنا بۆ گەیشتن بە بنی بیرەکە و دەرهێنانی تەرمەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ