رووداو دیجیتاڵ
بە گوتەی بەرپرسێک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، شەوی رابردوو بنکەی پشتیوانی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا رووبەڕووی 8 هێرشی مووشەکی و درۆنی بووەتەوە.
ئەو بەرپرسە گوتی: "8 هێرشەکە لە کاتی جیاوازدا و تاوەکو بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کران و تێیاندا مووشەک و درۆن بەکارهێندرابوو."
بە گوتەی ئەو بەرپرسە، بەشێک لە مووشەکەکان لە دەوروبەری بنکەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانییان لێ بکەوێتەوە و یەکێک لە درۆنەکانیش لە ناوچەی سەیدییەی نزیک فڕۆکەخانە کەوتووەتە سەر ماڵێکی هاووڵاتییەک و زیانی مادی هەبووە.
بەرپرسێکی پۆلیس گوتی، بەرەبەیانیی رۆژی یەکشەممە، لە ناوچەی جیهادی نزیک فڕۆکەخانە ئۆتۆمبێلێکیان دۆزیوەتەوە کە سەکۆیەکی مووشەکهاوێژی لەسەر بووە و لە هێرشەکاندا بەکارهێنراوە.
گرووپی ناسراو بە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" لە راگەیێندراوێکدا بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانی 21 هێرشی مووشەکی و درۆنی لە 24 کاژێری رابردوودا راگەیاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ